بافڵ تاڵەبانی: ئێمه له حكوومه‌تی فاشلی هەرێم ده‌كشێینه‌وه
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵه‌بانی له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا بڵاویكرده‌وه، یه‌كێتی زۆر هه‌وڵیدا حكوومه‌تێک دابمه‌زرێنێت جیاوازبێت بۆ خزمه‌تكردنی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و ئاشتكردنه‌وه‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بێت، په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت، زیاتر له 15 جار سه‌ردانی هه‌ولێرم كرد و دانیشتنم كردوه له‌گه‌ڵ هه‌موان، به‌داخه‌وه نه‌مانتوانیوه بگه‌ینه ئه‌نجامێک.
وتیشی، "هه‌ر قۆناغێک پێیگه‌یشتوین به‌بیانویه‌ک تێكیانداوه، ئه‌م شته‌ی كراوه ئێمه ده‌مانتوانی بیكه‌ین، به‌من ده‌ڵێن په‌رله‌مان كۆبۆته‌وه، نه‌خێر ئه‌مه په‌رله‌مان نیه، به‌ڵكو كه‌مینه‌یه‌ک له‌ناو په‌رله‌مان سه‌لماندیان نازانن دیموكراسی چیه و حكومڕانی ده‌بێت چۆن بێت".
تاڵەبانی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، كامل ده‌سه‌ڵات درا به‌من كه له‌گه‌ڵ ئه‌م شته‌ی كراوه ته‌عامول بكه‌م، ئێمه ئیعتراف به‌م شته ناكه‌ین، دوو ساڵه ئه‌م حكومه‌ته كاربه‌ڕێكه‌ره و نه‌یتوانیوه به‌سیتترین شت دابینبكات، بۆیه ئه‌م حكوومه‌ته فه‌شه‌لی هێناوه، ئێمه له‌م ده‌قه‌یه‌وه له‌م حكومه‌ته فاشله ده‌كشێینه‌وه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه، هه‌مو هێز و قوه‌تمان به‌كارده‌هێنین، خه‌ڵكی خۆمان له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی خۆمان چیان پێویسته بۆیان دابینبكرێت".
هه‌ر له‌په‌یامه‌كه‌یدا سەرۆکی یەکێتی باسی له‌وه‌كرد، "په‌یامێكم بۆ پارتی هه‌یه، بڕیارێكتانداوه خۆتان، ده‌زانن دروست نیه، به‌ڵام برایانه پێتان ئه‌ڵێم خه‌ڵكه‌كه‌مان مه‌ترسێنن، ئێمه وه‌عدمانداوه به‌خوای گه‌وره ناهێڵین دڵۆپێك خوێنی كه‌س بڕژێت له‌كوردستان، بۆیه داواتان لێده‌كه‌م، ئه‌م هێز جوڵاندنه وازبهێنن، كه‌س نایه‌ته سه‌رتان، كه‌س هیچ ناكات به‌رامبه‌رتان بڕیارێكی واده‌ده‌ن نابێت بتقۆن له‌هه‌مانكاتدا، به‌ڵام به‌وازحی ئه‌مه بزانن، ئێمه ئیعتراف به‌م شته ناكه‌ین، ئیعتراف به‌هیچ حكومه‌تێك ناكه‌ین له‌مه‌وه بێته ده‌ره‌وه. ئێمه ئیعتراف به‌ئێوه ناكه‌ین.
ئاشكراشیكرد "مه‌جبوورمان ده‌كه‌ن ره‌دفعلمان هه‌بێت، چی بكه‌ن له‌وێ ئێمه لێره ئه‌یكه‌ین، سه‌رۆكی هه‌رێم دابنێن، سه‌رۆكی هه‌رێم دائه‌نێین، وه‌زیر و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابنێن، ئێمه‌ش لێره وه‌زیر و سه‌رۆك وه‌زیران دائه‌نێین، به‌خوای گه‌وره ئێوه ده‌ستتان پێكرد، من ته‌واوی ده‌كه‌م".
بۆچوونی بەکارهێنەران