کورتەی هەواڵەکانی 16ی خەزەڵوەری ۱۴۰۵ی هەتاوی
بۆچوونی ناوەندە میدیاییەکانی ئەمریکا لەبارەی شکستی ترەمپ و کۆماریخوازەکان لە هەڵبژاردندا
میدیاکان و ناوەندە سیاسییەکانی ئەمریکا، شکستی کۆماریخوازان لە هەڵبژاردنی نیوەی خولی ۳ی تشرینی دووەمی ۲۰۲۶ و لەدەستدانی زۆرینەی ئەم پارتە لە ئەنجومەنی پیران و ئەنجومەنی نوێنەران، بە ئەنجامی کۆمەڵێک سەرنەکەوتنی ئابووری، هەڵەی ستراتیژیی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ و دابەزینی متمانەی گشتی بە سەرۆکی ئەمریکا دەزانن.
ئایا ئەزموونی ئیدارەدانی یەکپارچەی هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتووە؟
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بنەماڵەی تاڵەبانی بڕیاری داوە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکشێتەوە و بەدوای پێکهێنانی هەرێمێکی فیدراڵیی سەربەخۆ بە ناوەندێتیی سلێمانییەوە بێت؛ بڕیارێک کە لە ئەگەری جێبەجێکردنیدا دەکرێت کۆتایی بە ئەزموونی دوو دەیە ئیدارەدانی یەکپارچەی هەرێمی کوردستان بهێنێت و ناکۆکیی مێژینەی دوو حیزبە سەرەکییەکەی کوردستانی عێراق بخاتە قۆناغێکی نوێوە.
ڕۆیتەرز: دیمەشق و کوردەکان لەسەر خوێندن بە زمانی دایکی ناکۆکییەکی قووڵیان هەیە
ئاژانسی هەواڵی «ڕۆیتەرز» لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا، ئاشکرای دەکات کە سنوورداربوونی گوتنەوەی زمانی کوردی لە قوتابخانەکان و گۆڕینی بەرنامەکانی خوێندن، نیگەرانیی مامۆستایان، قوتابییان و بەرپرسانی کوردی سەبارەت بە داهاتووی ناسنامەی فەرهەنگی و زمانییان لە سووریا زیاد کردووە.
بافڵ تاڵەبانی: ئێمه له حكوومهتی فاشلی هەرێم دهكشێینهوه
بافڵ تاڵهبانی سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بڕیارهكانی حزبهكهی سهبارهت كاراكردنهوهی پهرلهمانی كوردستان راگهیاند و جهختیكردهوه، دان بهكاراكردنهوهی پهرلهمان نانێن و ههر حكوومهتێكیش لهو پهرلهمانهوه دروستبكرێت، دانی پێدانانێن.
بۆچوونی بەکارهێنەران