دادگاى توركیا فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ 271 ئه‌فسه‌ری سوپا ده‌رکرد
به‌شی تورکیا- داواکاری گشتیی تورکیا ڕایگه‌یاند:" له‌ژێر پاساوی باری نائاسایی و بوونی په‌یوه‌ندی به کووده‌تاکه‌ی شه‌وی ١٥ی ته‌مووزی ساڵی ٢٠١٦ دادگا فه‌رمانی ده‌ستگیر کردنی بۆ ٢٧١ ئه‌فسه‌ری سوپا ده‌رکردوووه که له ناویاندا (١٠) فه‌رمانده‌ی باڵا به پله‌ی ژه‌نه‌راڵ ھه‌یه."
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بڕیاره‌که‌ی دادگا له کاتێکدایه که لێپسراوانی باڵای حکوومه‌تی ئه‌نقه‌ره بانگه‌شه‌ی ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی باری نائاسایی ده‌که‌ن له تورکیا.
ھه‌فته‌ی ڕابردووش له بڕیارێکی ھاوشێوه‌دا تورکیا بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رکردنی ٦٨ ئه‌فسه‌ری ھێزی وشکانی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به کووده‌تاکه‌ی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و "فه‌تحوڵڵا گوله‌ن" سه‌رۆکی ڕه‌وتی خزمه‌ت ده‌رکرد.
به‌پێی دوایین ئاماری نووسینگه‌ی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یهکگرتوووهکانیش، له دوای کووده‌تاکه‌ی ساڵی ٢٠١٦ه‌وه زیاتر له ١٦٠ ھه‌زار که‌س له تورکیا ده‌ستگیر کراون و ژماره‌یێکی ھاوشێوهشی له کاره‌کانیان دوور خراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران