سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش زیاتر له چوار ملیۆن ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه
بەشی تورکیا- به‌پێی دوا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی توركیا، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی پارتی دیموكراتی گه‌لان -هه‌ده‌په- زیاتر له چوار ملیۆن ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه.
کوردپرێس: ده‌زگای باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی بڵاوكرده‌وه‌و به‌پێی ئه‌نجامه‌كان، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی هه‌ده‌په چوار ملیۆن و 196 هه‌زارو 501 ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه.
له‌و ژماره‌یه ده‌میرتاش له‌ناوخۆی توركیا چوار ملیۆن و 39 هه‌زارو 390 ده‌نگ و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات 157 هه‌زارو 111 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوە واتا لەسەدا 8،40.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران