خبر 2018-07-05 05:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یەپەگە لە نزیک سنووری عێراق دوو گوندی دیکەی لە ژێر دەستی داعش رزگار کرد

بەشی سووریا- لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی زریانی جزیرەدا، یەکینەکانی پاراستنی گەل بە هاوکاریی هێزەکانی سووریای دیموکرات دوو گوندی دیکەیان لە دەستی داعش رزگارکرد.

کوردپرێس:

مانگێک لەمەوبەر و رێکەوتی ٤ی حوزەیران یەپەگە و هێزەکانی سووریای دیموکرات، دەستیان کردەوە بە ئۆپەراسیۆنی جزیرە و ئەمرۆش توانیان هەردوو گوندی، مادینە و قابیر لەژێر دەستی چەکدارانی داعشدا رزگار بکەن.

گوندەکانی مادینا و قابیر دەکەونە باشووری رۆژهەڵاتی حەسەکە و نزیک سنووری عێراق- سوریا.

لە دوای سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆی سوری ، گروپی چەکدارانی داعش دروستبوون و دەستیان گرت بەسەر چەندین ناوچە و شار و پارێزگای سوریا و لە سنورەکانی نێوان سوریا و عێراقەوە دزەیان کردە ناوخاکی عێراق.

یەکینەکانی پاراستنی گەل ناسراو بە یەپەگە (YPG) گرووپێکی چەکدارییە، پێکهاتوو لە لاوانی کوردی کوردستانی سووریایە، کە لە پێناوی ئازاد کردن و پاراستنی ناوچە کوردییەکان خەبات دەکات، ئەم گرووپە لە لایەن پارتی یەکێتی دیموکرات (سووریا) و ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردەوە دامەزرا.

لە کانوونی یەکەمی٢٠١٢ ەوە، هێزی یەپەگە ٨ تیپی چەکداری هەیە؛ کە هەندێکیان، لە عەفرین، کۆبانی، سەری کانی و قامیشلۆ چالاکی چەکداری دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.