خبر 2026-11-11 10:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تۆم باراک: ئه‌مریكا پشتگیری لە هەرێمێکی کوردستانی یەکگرتوو دەکات

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق  و سووریا له‌گه‌ڵ دوو به‌رپرسی یه‌كێتی كۆبووه‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیری لە هەرێمێکی کوردستانی بەهێز و یەکگرتو دەکات کە رەنگدانەوەی فرەڕەنگی و جۆراوجۆریی پێکهاتەکانی هەرێم بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تۆم باراک لە هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ ئێکس نووسیویەتی: "دەرباز ڕەسووڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، و ئەحمەد موفتی، جێگری وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ من بەشدارییان کرد لە گفتوگۆیەکدا دەربارەی داهاتووی هەرێمی کوردستان".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیری لە هەرێمێکی کوردستانی بەهێز و یەکگرتوو دەکات کە ڕەنگدانەوەی فرەڕەنگی و جۆراوجۆریی پێکهاتەکانی هەرێم بێت.

تۆم باراک ده‌ڵێت: "وەک لە گفتوگۆکەماندا ئاماژەمان پێدا، یەکێتییەکی بەردەوام تەنها لە ڕێگەی ناوەندگریکردنی دەسەڵات، بەهێزکردنی حکوومەتە خۆجێییەکان، پتەوکردنی دامەزراوەکان و پەرەپێدانی شەفافیەتی زیاترەوە بەدەست دێت".


دەرباز کۆسرەت ڕەسووڵ و ئەحمەد موفتی لە دیداری داخراوی چاتام هاوس تۆم باڕاکیان بینیوە کە دوێنێ سێشه‌ممه‌ ڕێکخراو و ئەمڕۆ و سبەی کۆنفراسەکە بە کراوەیی بەردەوام دەبێت، واتا دیداری ڕۆژی پێش کۆنفرانسەکە داخراو بوە و بۆ میدیاکان و بڵاوکردنەوە و ڕای گشتی نەبووە.


پەرلەمانی کوردستان له‌ 4ی تشرینی دوەمی 2026، دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە پەککەوتن، کاراکرایەوە و دەستەی سەرۆکایەتیی هەڵبژێردرا، ئەو هەنگاوە بووەهۆی قووڵبوونەوەی گرژییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کشانەوەی یەکێتی لە حکوومەتی هەرێم.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.