پەیەدە داوای هەڵسوکەوتی بەرپرسیارانە لە حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم دەکات
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی گشتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (PYD) له راگهیهندراوێكدا لهبارهی پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگیی یەکڕیزیی نەتەوەیی، زمان و بەهای دیالۆگ و لێکتێگەیشتن لە نێوان لایەنە کوردییەکاندا کردەوە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان.
ئاماژهی بهوهشكردوه، ئەوان بە وردی بەدواداچوونیان بۆ دانیشتنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و پەرچەکردارە سیاسییەکان کردوە.
له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، "پەیەدە درک بەو مەترسییانە دەکات کە بەهۆی دواکەوتنی پرۆسەی سیاسی و پێکهێنانی حکوومەتەوە هاتوونەتە ئاراوە، کە ڕەنگە ببنە هۆی دروستبوونی بۆشاییەکی دەستووری و یاسایی و کاریگەریی نەرێنی بکەنە سەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە باشووری کوردستان".
لە ڕاگەیەندراوەکەی پهیهدهدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە لەم قۆناغە هەستیار و پڕ لە شەڕ و قەیرانەی ناوچەکەدا، پێشخستنی زمانی دیالۆگ و ڕێککەوتنی سیاسی بۆ بەردەوامیی دامەزراوە دەستورییەکان پێویستییەکی مێژوییە، هەر هەنگاوێکی سیاسی بێ ڕێککەوتن زیان بە پێگەی کورد دەگەیەنێت.
پەیەدە داوای لە سەرجەم هێزە سیاسییەکانی هەرێم کردوە بە گیانێکی بەرپرسیارانەوە کار بکەن بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی یەکێتیی نیشتمانیی ئاوا کە گوزارشت لە ئیرادەی گەل بکات، و ئامادەیی خۆشی نیشان داوە بۆ خستنەگەڕی هەر جۆرە دەستپێشخەرییەک لە پێناو لێکنزیکبوونەوەی ڕیزەکانی کورددا.
شایانی باسە چواری ئهم مانگه پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی 52 پەرلەمانتار لهلایهن پارتی دیموكراتی كوردستان و نزیكهكانیهوه کاراکرایەوە، یهكێتیش وهڵامی ئهو ههنگاوهی دایهوه و بڕیاریدا به كشانهوهی تیمی یهكێتی له حكوومهتی ههرێم و بهڕێوهبردنی ناوچهكانی ژێر دهسهڵاتی خۆی.
بۆچوونی بەکارهێنەران