خبر 2018-07-03 14:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوپه‌یمانیی هێزه‌کانی عێراق پێشوازی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌هلی سوننه‌ له‌ تورکیا ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هاوپه‌یمانیی هێزه‌کانی عێراق پێشوازی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یێک له‌ که‌سایه‌تییه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ له‌ تورکیا ده‌کات که‌ له‌سه‌ر پێکهێنانی گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ چووبوو و ئه‌رکی ئه‌و فراکسیۆنه‌ش پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی ئاینده‌ی عێراقه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌تشه‌ر سامرایی ده‌ڵێت: هه‌وڵی ژماره‌یێک له‌ که‌سایه‌تییه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ی عێراق به‌ سه‌رکردایه‌تیی سه‌لیم جبووری سه‌رۆکی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ پێکهێنانی گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مان و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق هه‌وڵێکی باشه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی ئه‌مدواییه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن دادگه‌ی فیدڕاڵه‌وه‌ پشتڕاست نه‌کرێته‌وه‌ ئه‌و هه‌وڵانه‌ سوودێکی نابێت.

ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی په‌له‌کردن له‌ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ده‌کاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.