خبر 2018-07-02 14:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ده‌زگای باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا: تا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ تانه‌ وه‌رده‌گرین

به‌شی تورکیا- سه‌عدی گوڤه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگای باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا ده‌ڵێت: ماوه‌ی تانه‌دان له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆمار و 27ه‌مین خولی په‌رله‌مان درێژه‌ی هه‌یه‌ و تا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 4ی ته‌مووز كاتژمێر 17:00 ماوه‌ی تانه‌دان هه‌یه‌ و له‌و تانانه‌ ده‌ڕوانین كه‌ تۆمار ده‌كرێن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عدی گۆڤه‌ن له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ ماوه‌ی تانه‌دان له‌ پارێزگا و شارۆچكه‌كان ته‌واو بوووه‌ گوتیشی: "ئێمه‌ش تا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ كاتژمێر 17:00 تانه‌كان وه‌رده‌گرین و ته‌ماشایان ده‌كه‌ین".

ناوبراو له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا ئه‌نجامی فه‌رمیی هه‌ڵبژاردنه‌كان زوو راده‌گه‌یه‌نرێت یان نا جه‌ختی کرده‌وه‌: "تا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ كاتژمێر 17:00 ماوه‌ی تانه‌دان لای ئێمه‌ هه‌یه‌".

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.