خبر 2018-06-25 19:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

كۆسره‌ت ره‌سوڵ په‌یامێک ئاڕاسته‌ی هه‌ده‌په‌ ده‌كات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێک ئاڕاسته‌ی پارتی دیموكراتی گه‌لان ده‌كات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیامەکەیدا کوسرەت ڕەسووڵ تێپەڕاندنی بەربەستی 10لەسدەی لە پارتی دیموکراتیکی گەلان پیرۆزبایی دەکات كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ بەشێکی پەیامەکەیە:

‎به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانتان له‌ هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یرانی 2018 و تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌ستی 10%، به‌ ناوی خۆم و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانەوە گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م و هیواخوازم ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌تان ببێته‌ هه‌وێنی به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و دیموكراسی له‌ ناوچه‌كه‌.

ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنه‌ی ئێوه‌ باشترین ده‌رفه‌ته‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هه‌له‌كان بقۆزنه‌وه‌ به‌ ئاراسته‌ی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌ توركیا و كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان چوونكه‌ ته‌نها ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و گفتوگۆ كلیلی چاره‌سه‌ریی سه‌رجه‌م كێشه‌كانه‌.

سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.