خبر 2018-06-25 13:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕیی بۆردومانی خواکوڕک دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی بۆردومانی کەورتێ و خواکوڕک دەکەن و بەهۆی بۆردومانەکەوە ئاگرێکی گەورە لەناوچەکە کەوتەوە و ژیانی گوندنشینانی ناوچەکە کەوتووەتە مەترسییەوە.

کوردپرێس:

سەرچاوەکانی ئاژانسی هەواڵی سبەی لەناوچەکە رایانگەیاند: هاوکات لەگەڵ راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا زۆر بەچڕی بۆردمانی چیادێل و گەروی کەوەرت و گەلی خواکورک دەکەن لە سنوری برادۆست.

هەر بەپێی هەواڵەکەی سبەی لەماوەی حەوت مانگی رابردودا کە سوپای تورکیا چوەتە ناوچەی برادۆست بەوشێوەیەی ئەمشەو بۆردومانی نەکردوە و بەهۆی ئەو بۆردومانە چڕەوە لە دەشتی هێرت و چیادێل و گوندی ناومێرگان و گوندی لێلکان ئاگرێکی گەورە لە پوش و پاوانی ناوچەکە کەوتەوەتەوە و ژیانی خەڵک و گوندنشیانی ناوچەکە لەمەترسیدایە و لە سنوورەکە شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بەقورسی دەستی پێکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.