سه‌ركرده‌یێكی حه‌شدی شه‌عبی: له هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بێده‌نگ نابین
کوردپرێس- به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، جه‌مال جه‌عفه‌ر كه ناسراوه به ئه‌بوو مه‌هدی موهه‌ندس و یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاندوووه: "به ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌ڵێین ئێمه وه‌كوو حه‌شد سه‌ر به حكوومه‌تی عێراقین و سه‌ر به سه‌ركرده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانین به‌ڵام بێده‌نگ نابین له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه."
ئه‌بوو موهه‌ندس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی پارچه‌كانی ئه‌و مووشه‌كه‌یان كۆ كردوووه‌ته‌وه كه له هێرشه‌كه‌دا به كار هاتوووه و وتیشی: ئه‌و پارچانه سه‌لماندوویانه هێرشه‌كه ئه‌مه‌ریكی بوووه.
حه‌شدی شه‌عبی ئه‌مه‌ریكا تۆمه‌تبار ده‌كات به ئه‌نجامدانی هێرشێكی ئاسمانی له شارۆچكه‌ی ئه‌لبوكمالی سه‌ر سنووری سووریا كه بوووه‌ته هۆی كوژرانی ژماره‌یێک چه‌كدار و بریندار بوونی 12 چه‌كداری دیكه به‌ڵام واشنتۆن ڕه‌تی كرده‌وه ده‌ستی هه‌بووبێت له‌و هێرشه‌دا.
سوپای عێراق له به‌یاننامه‌یێكدا ڕای‌گه‌یاندوووه ئه‌و هێزه عێراقییانه‌ی كه ئه‌ركی پاراستنی سنووری عێراق و سووریایان پێ سپێردراوه له هێرشه ئاسمانییه‌كه‌دا به‌رنه‌كه‌وتوون.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران