سەرۆکی سەنتەری گەشەپێدانی میدیا عێراقییەکان:
عەبادی تاکە کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی سەنتەری گەشەپێدانی میدیا عێراقییەکان دەڵێت: حەیدەر عەبادی تاکە کاندیدە بۆ وەرگرتنی دووهەم خولی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.
کوردپرێس:
عەدنان سەراج لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕی هەواڵی بەغداد یەومی وتووە پێکهێنانی هاوپەیمانیی نێوان سایروون بە سەرۆکایەتیی موقتەدا سەدر و نەسر بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی نزیک دەبێتەوە لە پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەت.
سەراج گوتیشی لە دیدارەکەی ئەم دواییەی نێوان عەبادی و سەدردا تەوەری پۆسیتی سەرۆکوەزیرانی عێراق باس نەکرا بەڵام عەبادی تاکە کاندیدە بۆ ئەو پۆستە.
ناوبراو جەختیشی کردەوە حەیدەر عەبادی کەسایەتییێکی مەقبووڵە لای زۆرینەی قەبارە سیاسییەکانی عێراق بەڵام وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی پێویستی بە پەسەندکران و پشتڕاستکردنەوەی دیکەی لایەنەکانیشە.
بۆچوونی بەکارهێنەران