خبر 2018-06-24 17:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دۆخی هەڵبژادرن لە پرسووس ئاڵۆزە

بەشی تورکیا- هه‌ده‌په‌ و جه‌هه‌په‌ له‌ به‌رانبه‌ر زه‌خت و فشاره‌كان له‌ شاری ڕوحا ده‌ستیان به‌ هه‌وڵه‌كانیان كرد و ڕایدەگەیێنن: پارتی داد و گەشە لە ناوچەی پرسووس لە پارێزگای ڕوحا دەستی داوەتە ساختەکارییێکی گەورەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ به‌رانبه‌ر ساختەکارییەکانی هه‌ڵبژاردن له‌ سنووری پارێزگه‌ی ڕوحا، هه‌ده‌په‌ و جه‌هه‌په‌ داوایان له‌ كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌ت كرد كه‌ ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.

هەروەها ڕاگه‌یه‌ندرا كه‌ له‌ ڕوحا و چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی دیكه‌ به‌ ئاشكرا ده‌نگی بەکۆمەڵ دراوه‌ و هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر چاودێرانی سندووقه‌كان.

ناوه‌ندیی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په‌ ده‌ستنیشانی كرد كه‌ له‌ بنكه‌ی ده‌نگدانی خوێندنگه‌ی ئاماده‌یی ئه‌نادۆڵووی گاپ له‌ ناوچه‌ی پرسووس و زۆر بنكه‌ی ده‌نگدانی دیكه‌ به‌كۆمه‌ڵ و به‌ئاشكرا ده‌نگ دراوه‌. له‌ دژی ئه‌م پێشێلكارییانه‌ی له‌ بنكه‌ی خوێندنگه‌ی ئاماده‌یی ئه‌نادۆڵووی گاپ كراون، سكاڵا تۆمار كرا.

ئەنجومەنی باڵای هەڵبژادرن لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند: ڕێوشوێنی ئەمنی بۆ دابین کردنی ئەمنیەتی هەڵبژاردن لە پارێزگای ڕۆحا گیراوەتە بەر. لەو بەیاننامەدا ئاماژە بە وردەکاریی و چۆنییەتی دابین کردنی ئەمنییەتی بنکەکان نەدراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.