پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا ڕێگری لە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ENKS دەکات
بەشی سووریا- تاقمێک لە ئەندامانی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا ڕێگرییان لە بەڕێوەچوونی چوارەمین کۆنگرەی کۆمەڵەی گشتیی ئەنجومەنی یەکێتیی کوردەکانی سووریا لە قامیشڵۆ کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تاقمێک لە ئەندامانی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا (PYD) بە گەمارۆدانی شوێنی بەڕێوە چوونی چوارەمین کۆنگرەی کۆمەڵەی گشتیی ئەنجومەنی یەکێتیی کوردەکانی سووریا (ENKS) ڕێگرییان لە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ئەو پارتە لە قامیشڵۆ کرد.
هێزەکانی PYD له بهرانبهر شوێنی بەڕێوە چوونی کۆنگرەکە وەستان و دژ بە ئەندامانی ENKS دروشمیان ههڵدا.
پاش ئەو ڕووداوە، ئەندامانی ENKS خۆیان گەیاندە ناوەندی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە قامیشڵۆ و هەواڵی دواخستنی ئەو کۆنگرەیان ڕاگەیاند.
سەرچاوە: هەواڵدەریی ئانادۆڵۆ
کۆدی ههواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران