ئه‌مریکا 120 لۆری چه‌ک و جیهازاتی بۆ سوپای دیموکراتیکی سووریا نارد
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاربه‌ده‌ستێکی باڵای سوپای دیموکراتیکی سووریا ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مریکا هێشتاش پشتیوانی‌یان لێده‌کات و به‌م تازه‌یییه‌ش 120 لۆری چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازی و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی بۆ ناردوون به مه‌به‌ستی به‌کارهێنان له ئۆپه‌راسیۆنی ده‌یره‌زوور و دژ به داعش.
ئه‌و کاربه‌ده‌سته که نه‌یده‌ویست ناوه‌که‌ی ئاشکرا بکرێت ڕای‌گه‌یاندووه: ئه‌مریکا له ئۆپه‌راسیۆنی ده‌یره‌زوور ئۆتۆمبێلی هامه‌ری زرێپۆش، چه‌کی قورس بریتی له مووشه‌ک هاوێژ، مووشه‌کی زیره‌کی تیشکی ژێر سوور، ئاگرباری قورس و چه‌کی دیکه‌مان بۆ دابین ده‌کات.
به وته‌ی ئه‌و کاربه‌ده‌سته ژماره‌ی لۆرییەکانی ئه‌م جاره گه‌یشتۆته 120 لۆری و له ڕێگای سنووری سیملکای نێوان کوردستانی عێراق و کوردستانی سووریا بۆیان ده‌نێردرێن.
ناوبراو زیادیشی ده‌کات: ئێمه خه‌ریکی پێشڕه‌ویین، هێزه‌کانمان له به‌ره‌کانی شه‌ڕدان و پێویستیان به ئۆتۆمبێلی زرێپۆش هه‌یه. ژماره‌یێکی زۆری هێزه‌کانمان له ژێر گوله‌بارانی قورسی داعش له ده‌ست چوون ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی زرێپۆشیان نه‌بوو.
سه‌رچاوه: سپۆتنیک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران