یه‌که‌مین گرووپ له دانیشتووانی ڕه‌قه بۆ ئه‌و شاره گه‌ڕانه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش شه‌ش مانگ سه‌دان بنه‌ماڵه‌ی دانیشتووی گه‌ڕه‌کی "المشلب"ی شاری ڕه‌قه بۆ خانووه‌کانیان گه‌ڕانه‌وه. دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌که یه‌که‌مین گرووپی دانیشتووانی ڕه‌قه‌ن که پاش ئازادکردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره و پاککردنه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی بۆ ئه‌و شاره ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
سوپای دیموکراتیکی سووریا ئیزنی سه‌دان بنه‌ماڵه‌ی دانیشتووی گه‌ڕه‌کی "المشلب"یان دا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵی و حاڵی خۆیان. ئه‌و بنه‌ماڵانه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی ڕه‌قه به‌ره‌و شوێنێکی ئه‌من گواسترابوونه‌وه.
گه‌ڕه‌کی "المشلب" هه‌ڵکه‌وتوو له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری ڕه‌قه‌یه و نزیک به 30 هه‌زار که‌س حه‌شیمه‌تی هه‌یه. ئه‌و گه‌ڕه‌که یه‌که‌مین گه‌ڕه‌کێک بوو که له‌لایه‌ن هێزه‌کانی کوردی- عه‌ره‌بی سوپای دیموکراتیکی سووریاوه ئازاد کرا.
سه‌رچاوه: هاوار نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران