ڕاوێژکاری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان:
به‌م زووانه نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی تورکیا ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژکاری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان وتی: به‌م زووانه نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی تورکیا ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دڵشاد شه‌هاب له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"دا ئاماژه‌ی به‌وه کرد به‌م زووانه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره پێته‌ختی تورکیا ده‌کات و ده‌شڵێت: تا ئێستا کاتی ئه‌و سه‌ردانه دیاری نه‌کراوه.
ناوبراو زیادی ده‌کات: پێوه‌ندیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و تورکیا له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزی به‌رانبه‌ر و به‌رژه‌وه‌ندیی دوو لایه‌ن دامه‌زراوه و به ڕای حکوومه‌تی هه‌رێم ئه‌و ناکۆکییه‌ی که پاش به‌ڕێوه چوونی ڕیفراندۆم له نێوان هه‌ولێر- ئه‌نقه‌ره ڕووی دا، گه‌لێک گه‌وره‌تر بووه له ئاستی به‌ڕێوه چوونی گشت‌پرسیی هه‌رێمی کوردستان.
دڵشاد شه‌هاب ڕاشیگه‌یاند: گشتپرسی ته‌نها له ئاستی ڕاپرسییێکدا بوو و به مانای جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له عێراق نه‌بوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران