له گومرگی بازرگان:
زێڕی قاچاخ به پشت موسافیرێکه‌وه که‌شف ده‌کرێت
به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- فه‌رمانبه‌رانی گومرگی بازرگان ڕێژه‌ی هه‌زار و 837 گرام زێڕی قاچاخیان به پشت موسافیرێکه‌وه که‌شف کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی مه‌عسوومی به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی بازرگان له‌و باره‌یه‌وه به هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: ڕێژه‌ی ئه‌و زێڕه قاچاخه ده‌گاته 1 میلیارد و 700 میلیۆن ڕیاڵ و به پشت موسافیرێکی ئه‌و سنووره‌وه حه‌شار درابوو.
ناوبراو هه‌روه‌هاش زیادی کرد: تاوانبار ده‌ست به سه‌ر کراوه و پاش تۆمارکرانی دۆسیه‌که ڕاده‌ستی ده‌زگای داد کراوه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یێندراوی ڕێکخراوی جیهانیی گومرگ ساڵی 2017 گومرگی ئێران له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخدا پله‌ی دووهه‌می جیهانی تۆمار کردووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران