هێزی پاڵپشتیکراوی تورکیا هێرش ده‌که‌نه سه‌ر بنکه‌کانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج
به‌شی سووریا- شه‌وی ڕابردوو سه‌ربزێوانی سه‌ر به تورکیا له نزیک شاری مه‌نبه‌ج هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر باره‌گاکانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج و شه‌ڕ و پێکدادان له نێوانیاندا ڕووی دا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌و پێکدادانه‌دا هه‌ر دوو لایه‌ن چه‌کی قورسیان دژ به یه‌کتر به کار هێنا.
تا ئێستا باسی لێکه‌وته‌ی ئه‌و شه‌ڕه و خه‌ساره گیانییه‌کان نه‌کراوه.
تا ئه‌م کاته‌ش هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش ناوه‌ندگیریی له نێوان ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج و سه‌ربزێوانی پاڵپشتیکراوی تورکیا کردووه و ئاشبه‌تاڵی نێوان ئه‌و دوو گرووپه‌ی پاراستووه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل مانگی ئهگێستی ساڵی 2016 شاری مه‌نبه‌جیان له بنده‌ست داعش ئازاد کرد و پاش ئه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج بۆ پاراستنی شاره‌که و ئه‌و ناوچه‌یه دامه‌زرا.
سه‌رچاوه: فورات نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران