گۆڕان له کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌ماندا به‌شداری ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بێستوون فایه‌ق نوێنه‌رێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاندووه: نوێنه‌رانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌ماندا به‌شداری ده‌که‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بێستوون فایه‌ق به "الغدپرس"ی ڕاگه‌یاندووه: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆده‌نگن له‌سه‌ر به‌شداربوونی نوێنه‌ره‌کانیان له دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مانی کوردستاندا.
ناوبراو زیادی کردووه: هێشتاکه کاتی دانیشتنه‌که‌ی په‌رله‌مانی کوردستان دیاری نه‌کراوه به‌ڵام نوێنه‌ره‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ره‌ڕای ڕووداوه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی په‌رله‌مان به‌شداری ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه ده‌بن.
فایه‌ق ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: تا ئێستا به‌شدار بوون یان نه‌بوونی یووسف محه‌مه‌د سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌که‌ی داهاتووی په‌رله‌ماندا ڕوون نه‌کراوه‌ته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران