خبر 2017-11-07 08:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
لەلایەن بەرپرسێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە:

داوا لە بەغدا دەکەین قەرەبووی زیانی دووکاندارانی کوردی تووزخورماتوو بکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی لقی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ناوچەی حەمرین لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەلاحەدین، داوا لە بەغدا دەکات قەرەبووی زیانی دووکاندارانی کوردی تووزخورماتوو بکاتەوە کە دووکانەکانیان له‌ ڕووداوه‌کانی ئەم دواییه‌دا سووتێندرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەلا کەریم شه‌کوور لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «بغداد الیوم»دا وتی: دەبێت بەغدا قەرەبووی ئەو زیانەی کە لە دووکاندارانی تووزخورماتوو دراوە بکاتەوە بەڵکوو ئەوان بتوانن دووکانەکانیان نۆژه‌ن بکەنەوە و بگه‌ڕێنه‌وه‌ ژیانی ئاساییی خۆیان.

شه‌کوور وتیشی: بە بێ بەشداریی کوردەکان کە له‌ باری ئیتنیکییه‌وه‌ زۆرینه‌ی دانیشتووانی تووزخورماتوو پێکده‌هێنن نابێت پۆستە ئەمنییەکان بە تورکمانەکان بدرێت و داواش لە دەوڵەتی فیدراڵ دەکەین هەنگاوی کرداری بۆ گەڕاندنەوەی بنەماڵە کوردە ئاوارەکان بۆ تووزخورماتوو هەڵبگرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.