داعش له ده‌یره‌لزوور تاوانی به کۆمه‌ڵ ده‌کات/ زیاتر له 100 هاووڵاتیی سڤیل کوژران
به‌شی سووریا- گرووپی تیرۆریستیی داعش له ناوچه‌ی کۆنیکا و جفرای ده‌یره‌لزوور ده‌ستی داوه‌ته تاوانی به کۆمه‌ڵ و زیاتر له 100 هاووڵاتیی ئاسایی کوشتووه.
کوردپرێس- به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌ده‌ست هاتوون گرووپی تیرۆریستیی داعش له ده‌یره‌لزوور تاوانێکی به کۆمه‌ڵی ئه‌نجام داوه. هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن زیاتر له 100 هاووڵاتیی سڤیل کوژراون و ژماره‌یێکی زۆریش بریندار بوون.
ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه پێشڕه‌وییه‌کان به‌ره‌و ده‌یره‌لزوور ته‌نگی به داعش هه‌ڵچنیوه و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه بێ هێزتر ده‌بێت هه‌ر بۆیه‌ش ده‌ستی داوه‌ته کوشتنی هاووڵاتییان و هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ش شه‌وی ڕابردوو له ناوچه‌ی کۆنیکا و جفرا که پاڵپشتیی خۆیان له پێشڕه‌وییه‌کانی سوپای دیموکراتیکی ڕاگه‌یاندبوو چه‌ندین هاووڵاتیی کوشتووه.
سه‌رچاوه: هاوار نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران