که‌تیبه‌کانی بابلیۆن له ده‌شتی نه‌ینه‌وا هه‌ڕه‌شه له پێشمه‌رگه ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی که‌تیبه‌کانی بابلیۆن پێشمه‌رگه به میلیشیاکانی بارزانی وه‌سف ده‌کات و هۆشدار ده‌دات ئه‌گه‌ر له ده‌شتی نه‌ینه‌وا پاشه‌کشێ نه‌که‌ن دژ به پێشمه‌رگه چه‌ک به‌کار ده‌هێنن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕیان که‌لدانی له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای­گه‌یاند: ده‌شتی نه‌ینه‌وا ئێستاکه به ته‌واوه‌تی له ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کاندایه، به شێخان و ته‌له‌سقۆف و وقووشهوه که تێکڕایان مه‌سیح نشینن.
ناوبراو زیادی کردووه: ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچه‌یه نه‌چێته ده‌ره‌وه دانیشتووانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا بۆ سه‌روه‌رکردنی ده‌ستوور دژ به‌و هێزانه چه‌ک به‌کار ده‌هێنن.
سه‌رچاوه: سه‌نته‌ری نیشتمانیی هه‌واڵی عێراق
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
بۆچوونی بەکارهێنەران