جێگری دووهه‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله:
ڕێگه ناده‌ین ڕیفراندۆم له ناوچه‌گه‌لێک له پارێزگای دیاله به‌ڕێوه بچێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری دووهه‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله جه‌ختی کرده‌سه‌ر دژایه‌تی توندی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان له ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساجێد عه‌نبه‌کی له پرێس کۆنفڕانسێکدا جه‌ختی کرده‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌رگیز ڕێگا ناده‌ین که گشت‌پرسیی هه‌رێمی کوردستان له ناوچه‌گه‌لێک له پارێزگای دیاله به‌ڕێوه ببرێت.
ناوبراو وتیشی: ئه‌و کاره یه‌کڕیزی و یه‌کپارچه‌یی پارێزگای دیاله تێکده‌دات و ده‌بێته هۆی پچڕینی په‌یوه‌ندیی ئیداری و یاسایی ئه‌و ناوچانه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارێزگاکه.
عه‌نبه‌کی ئاماژه‌ی دایه بوونی گوشاره سیاسییه‌کان بۆ ناچارکردنی ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌کان له پارێزگای دیاله به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی گشت‌پرسیی هه‌رێمی کوردستان له ناوچه‌گه‌لێک له‌و پارێزگایه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه پرس"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
بۆچوونی بەکارهێنەران