2 گه‌ڕه‌کی دیکه‌ی ڕه‌قه له بنده‌ستی داعش ئازاد کران/ 65 له‌سه‌دی ڕه‌قه له کۆنتڕۆڵی سوپای دیموکراتیکی سووریادایه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جیهان شێخ ئه‌حمه‌د وته‌بێژی فه‌رمیی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی تووڕه‌ییی فورات له پرێس کۆنفڕانسێکدا وێڕای پیرۆزبایی کردنی جێژنی قوربان باسی له ئازادکردنی دوو گه‌ڕه‌کی شاری کۆنی ڕه‌قه و ده‌رعیه له بنده‌ستی تیرۆریستانی داعش کرد.
ناوبراو وتیشی: به نوێنه‌رایه‌تی له شه‌ڕڤانانی سوپای دیموکراتیکی سووریا له ئۆپه‌راسیۆنی تووڕه‌ییی فورات سڵاو بۆ خه‌ڵکی قاره‌مانمان ده‌نێرین و پیرۆزبایی جێژنی قوربانیان لێ ده‌که‌ین. ئه‌مڕۆ دوو گه‌ڕه‌کی شاری کۆنی ڕه‌قه و دهرعیهمان له بنده‌ستی داعش ئازاد کرد. ئه‌م دوو گه‌ڕه‌که ناوچه ستراتێژیکه‌کانی داعش له شاری ڕه‌قه بوون. پێکدادان له‌م دوو گه‌ڕه‌که له یه‌ک مانگ پێش ئێستاوه ده‌ستی پێ‌کردبوو و شه‌ڕڤانان به ئازادکردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو گه‌ڕه‌که کۆنتڕۆڵی 65 له‌سه‌دی شاریان به‌ده‌سته‌وه گرت. به ئازادکردنه‌وه‌ی ئه‌م 2 گه‌ڕه‌که شاری ڕه‌قه له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت.
شیاوی ئاماژه‌یه، گه‌ڕه‌که ئازادکراوه‌کان بریتین له: الصباحیه، رومانی، حطین، که‌ریم، قادسیه، یرموک، نزله شحادة، هشام عبدالملک، مشلب، سینا، بیاطی، رقه قدیمه (منصوره و الرافقه). هه‌روه‌ها پێکدادانێکی توند له چوار گه‌ڕه‌کی البرید، امین، الروضة و الرمیله درێژه‌ی هه‌یه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوار نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران