سه‌رۆک پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای کرماشان:
ڕووداوی هاتوچۆ دوو کوژراوی لێکه‌وته‌وه
به‌شی ئێران/ کوردی- سه‌رۆک پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای کرماشان وتی: دوو خانمی 32 و 60 ساڵان به‌هۆی ڕچاونه‌کردنی هێماکانی هاتوچۆ له لایه‌ن شۆفێری ئۆتۆمبیلی جۆری پژۆوهوه گیانی خۆیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رهه‌نگ محه‌مه‌د حه‌یده‌ری ڕای­گه‌یاند: دوو خانمی 32 و 60 ساڵان که ده‌یانه‌ویست له جاده‌که بپه‌ڕێنه‌وه له ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانی خۆیان له‌ده‌ست دا.
ناوبراو زیادی کرد: هۆکاری ڕووداوه‌که که له 30 کیلۆمه‌تری ڕێگای کامێران- کرماشان ڕووی دا، ڕچاونه‌کردنی هێماکانی هاتوچۆ ڕاگه‌یێندراوه.
ئه‌و به‌رپرسه ئینتیزامییه وتیشی: شۆفێری ئۆتۆمبیله‌که پاش ڕوودانی ڕووداوه‌که بریندارانی بۆ نه‌خۆشخانه گواستووه‌ته‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی برینی سه‌خته‌وه گیانی خۆیان له‌ده‌ستدا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
بۆچوونی بەکارهێنەران