خبر 2017-09-02 08:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی؛

سەرجەم كوردستانییەکان بە گیانێكی كوردانەوە دەنگ بدەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆسرەت رەسووڵ جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی، داوای لە هێزەكانی پێشمەرگە كرد لە ریفراندۆمدا بەشداری بكەن و بە بەڵێ دەنگ بۆ سەربەخۆیی كوردستان بدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كۆسرەت رەسووڵ، ڕۆژی هەینی سەردانی هێزەكانی پێشمەرگەی لە كەركووک و داقوق و خورماتوو کرد و وتی:"ریفراندۆم لە ناوچە كوردستانییەكانیش ئەنجام بدرێت، بۆیە گرنگە لە رۆژی دیاری كراودا بە گیانێكی كوردانەوە سەرجەم كوردستانیان دەنگ بدەن و بەشداربن لە پرۆسەكەدا".

كۆسرەت رەسووڵ، روونیشی كردووەتەوە، "كوردستانی بێ كەركووک، لاشەی بێ سەرە و مەحاڵە بە بێ كەركووک و ناوچە كوردستانییەكان كورد بە ئاواتەكانی بگات".

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.