وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه:
ئه‌مریکا هه‌رگیز پشت له کورد و پێشمه‌رگه ناکات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: ئه‌مریکا هه‌رگیز پشت له کورد و پێشمه‌رگه ناکات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ڵگورد حیکمه‌ت له پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕایده‌گه‌یێنێت: کورده‌کان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان باشترین هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا له ناوچه‌که‌دا بۆیه‌ش ئه‌مریکا هه‌رگیز ده‌ست له کورده‌کان و پێشمه‌رگه به‌ر نادات.
حیکمه‌ت زیادی کرد: ده‌وڵه‌تی عێراق کاتی پێشڕه‌ویی داعش به‌ره‌و هه‌ولێر له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان نه‌هاته ده‌نگ و ئه‌و هه‌رێمه‌ی ناپاراست و ته‌نانه‌ت پڕۆژهیێکیشی بۆ به‌ره‌ڤانی کردنی هه‌رێم نه‌بوو بۆیه‌ش ژماره‌یێک له وڵاتانی زلهێز هاوکاریی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیان کرد و به‌ره‌نگاری داعش بوونه‌وه و نه‌یانهێشت بگه‌نه هه‌رێم.
سه‌رچاوه: بغداد الیوم
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران