به‌په‌له:
ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له ئیزمیری تورکیا
به‌شی تورکیا- ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له پارێزگای ئیزمیر له‌سه‌ر ڕێگای ئۆتۆمبیلێکی فه‌رمانبه‌رانی زیندان، چه‌ند کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی زانیارییه وه‌ده‌ستهاتووه‌کان له کاتی هاتوچۆی ئۆتۆمبیلی گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی زیندان له ناوچه‌ی بۆجا له پارێزگای ئیزمیر بۆمبێک که له ناو زبڵداندا چێندرابوو، ته‌قێندرایه‌وه.
ئه‌مبۆڵانس و هێزێکی ئه‌منیی زۆر بۆ شوێنی ڕووداوه‌که نێردرابوون و به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌کییه‌کان شوفێری ئۆتۆمبیله‌که و چه‌ند که‌سی دیکه کوژراون.
ئا ئێستا ئامارێکی ورد له کوژراوان و بریندارانی ئه‌و بۆمب­نانه‌وه‌یه بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی دۆغان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران