خبر 2017-08-30 11:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بزووتنەوەی ئیسلامی:

ڕاشکاوانە بە تورکیا و ئێرانمان ڕاگەیاندووە خۆمان چارەی گەلەکەمان دەنووسین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ هەندێک لایەنی سیاسیی هەرێمی کوردستان دیداری کرد و سەرکردەیێکی بزووتنەوەی ئیسلامی هەڵوێستی حیزبەکەی سەبارەت بە ڕێفراندۆم لە بەرامبەر تورکیادا ئاشکرا دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس مەولوود چاوش ئوغڵو ڕۆژی چوارشەممە یەکی خەرمانان گەیشتە هەرێمی کوردستان و پاش دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی هەرێم لەگەڵ هەندێک حیزب و لایەنی سیاسیی هەرێمیش کۆبوویەوە.

سەلام کەریم عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامی بە باسنیووزی ڕاگەیاند: "سەبارەت بە پرسی ڕێفراندۆم گفتوگۆمان لەگەڵ وەزیری درەوەی تورکیا کرد و بە ڕاشکاوی بە تورکیامان ڕاگەیاندووە کە گشت‌پرسی بەڕێوە دەبەین و هەمان هەڵوێستیشمان لە بەرامبەر ئێراندا دەبێت.

ناوبراو درێژەی پێدا: ئۆغڵوو سپاسی بزووتنەوەی ئیسلامیی کرد کە بە ڕاشکاوی هەڵوێستی خۆی لەبارەی ڕیدراندۆمەوە دەگەیێنێتە ئەو وڵاتە و ئێمەش وتمان سیاسەتەکانی بەغدا تا ئێستا زۆر هەڵە بوونە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.