خبر 2017-08-30 11:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

ئەمریکا کۆتایی بە تەداخول لە کاروباری دیکەی وڵاتان بهێنێت

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی درەوەی ئێران سەرکۆنەی ستراتێژیی نوێی ئەمریکا هەمبەر پاکستان دەکات و دەڵێت: ئەمریکا کۆتایی بە تەداخول لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە بهێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس بارام قاسمی سەرەڕای ئیدانە کردنی ستراتێژیی نوێی ئەمریکا هەمبەر بە پاکستان دەڵێت: ئەوەی ئەمریکا ئەمڕۆکە دیکەی وڵاتانی پێ ئیدانە دەکات دەسکەوتی چەندین ساڵ سیاسەتی ناڕەوای ئەو وڵاتەیە لە ناوچەکە و بە تایبەت ئەفغانستان.

ناوبراو زیادیشی دەکات: ستراتێژیی هەل‌خوازانە و سیاسەتی تاک‌لایەنەی ئەمریکا و دەستێوەردانی نابەجێی ئەو وڵاتە لە کاروباری دیکەی وڵاتاندا بە هەڵە دەزانین و دەڵێین ئاکامێکی نابێت جگە لە تەشەنە سەندنی تەنگژە و پەرە سەندنی تیرۆریزم و توند ئاژۆیی لە ناوچەکەدا.

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران داوا لە دەوڵەتی ئەمریکا دەکات تەداخول لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکەدا نەکات و ئاشکراشی کرد: وڵاتانی ناوچەکە دەفرایەتیی پێویستیان هەیە بۆ هاوکاریی هاوبەش لە پێناو بەرنگار بوونەوە و شڕی دژە تیرۆر و جێگیر کردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەی خۆیاندا و هەربۆیەش پێویستیان بە ستراتێژیی تیرۆریزم پەروەر و ئاڵۆزنەری ئەمریکا نییە.

کۆدی هەواڵنێر: 60108

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.