خبر 2019-03-21 07:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کونسوڵی گشتیی یۆنان لە هەرێم: پلانمان هەیە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان زیاتر پێشبخەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یۆنان ئاستی نوێنەرایەتی خۆی لە هەرێمی کوردستان بەرزدەکاتەوە و سەرکونسوڵی گشتی یۆنانیش ئاشكرای دەكات دوای جەژنی نەورۆز کونسوڵخانەکەیان سەرجەم خزمەتگوزارییەکان پێشکەش دەکات بە خزمەتگوزاری ڤیزاشەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڕیارە شاندێکی هەرێمی کوردستان، کە زۆرینەیان لە بازرگان و خاوەنکاران پێکهاتوون بگەنە ئەسینای پایتەختی یۆنان و لەوێ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی یۆنان ببینن، سەرکونسوڵی یۆنان لە هەولێر بە جیا لەوەی پەیامی پیرۆزبایی نەورۆزی پێیە، هەندێک لە هەوڵەکانی وڵاتەکەیشی باس دەکات لە پێناو نزیک بوونەوە لە هەولێر.

ئیفوثیموس کۆستۆپۆڵۆس، کونسوڵی گشتی یۆنان لە هەرێمی کوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "وەک یۆنان پلانمان هەیە کە پەیوەندییەکانمان زیاتر پێشبخەین، بۆ ئەمەشە کە شاندی کوردستان بۆ یەکەمجار بەشداری کۆڕبەندی ساڵانەی ئابووری دەکەن لە یۆنان، لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە کۆ دەبنەوە، بە جیا لەوە پلانی ئەوەمان هەیە کە لە هەرێمی کوردستان ئاستی نوێنەرایەتییەکەمان بەرز بکەینەوە، بەشێوەیێک لە چەند مانگی داهاتوودا بتوانین هەموو خزمەتگوزارەییێک بە پێدانی ڤیزاشەوە پێشکەش بکەین".

ھەروەھا دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا دەڵێت: "یۆنان گرنگییێكی تایبەتی ھەیە، چوونكە لە رووی جوگرافی و كولتوورییەوە نزیكە لە ھەرێمی كوردستان".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.