خبر 2019-03-21 08:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بەیاننامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا:

ناوچەی ئارام دەبێت ئاسایشی میللەتی تورکیا و سووریا بپارێزێت نەک گرووپە تیرۆریستییەکان

بەشی تورکیا- ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا لە کۆبوونەوەیێکدا جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ لەوەی "تورکیا سوورە لەسەرئەوەی هەرگیز رێگا نەدرێت بە دروست کردنی رێڕەوی تیرۆر کە هەوڵی بۆ دەدرێت بەدرێژایی باشووری سنوورەکانی تورکیا دروست بکرێت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەربارەی رۆژهەڵاتی فورات و پێشهاتەکانی ناو سووریاوە لە راگەیاندراوی تایبەت بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیدا هاتووە: "تا منبج و رۆژهەڵاتی فورات لە رێکخراوە تیرۆریستیەکان پاک نەکرێتەوە، سەقامگیری لەناوچەکە و رێگری له‌ کۆچ بەدی نایێت".

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا دەڵێت: "لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کراوەتەوە لە سەر سووربوونی تورکیا بۆ بەرەنگاری دژ بە تەواوی رێکخراوە تیرۆریستیەکانی هاوشێوەی پێشوو، بەهەمان شێوە بەردەوام دەبێت و ناوچەی ئارام کە بڕیارە پێکبهێندرێت دەبێت ئاسایشی میللەتی تورکیا و سووریا بپارێزێت نەک گرووپە تیرۆریستییەکان.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی هابرتورک

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.