وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا: کورد باشترین هاوپەیمانی ئێمە بوون لە شەڕی داعشدا، دەستبەرداریان نابین
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لۆدریان گوتیشی پاریس هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌و پرسیارانه‌ی ده‌ستنه‌كه‌وتووه، كه سه‌باره‌ت به ره‌وشی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا ئاراسته‌ی ئه‌مه‌ریكای كردوون بۆیەش وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا بۆ ئاگاداربوون له ورده‌كاریه‌كان سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكای كردووه.
گفتوگۆی نێوان پاریس و واشنتن تایبه‌ت بووه به پرسی دیاری كردنی ناوچه‌یێكی ئارام له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، كه له ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)دایه.
ناوبراو روونیشی كرده‌وه، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بڕیار له باره‌ی به‌شداری كردنی پاریس له چاودێری كردنی ناوچه‌ی ئارام ده‌دات. ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و وه‌ڵامانه ده‌بێت، كه وه‌زیری به‌رگری له واشنتن ده‌ستی ده‌كه‌وێت.
له مانگی دیسێمبه‌ری رابردوودا، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا نزیكه‌ی 2000 سه‌ربازی خۆی له سووریا بكشێته‌وه.
هاوكات شه‌وی رابردوو، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، 400 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له سووریا ده‌مێننه‌وه.
ئه‌مه‌ریكا خوازیاره وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ورووپایی هه‌ماهه‌نگی سوپای ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن و به‌شێک له هێزه‌كانیان له سووریا بهێڵنه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا دووپاتیشی كرده‌وه، كه ناكرێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌و خه‌ڵكه بین، كه له شه‌ڕی دژ به داعشدا باشترین هاوپه‌یمانمان بوون و شه‌ڕی داعشیان له‌سه‌ر زه‌وی كرد. وه‌ک ئاماژه‌یێک بۆ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران