خبر 2026-10-11 08:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نیگەرانیی پارتی لەئەگەری تێکەڵاویی دەسەڵاتەکانی محەمەد سەمعان ئاغا لەگەڵ کارەکانی وەزارەتی دەرەوە

پارتی نیگەرانە لە پۆستە تازەکەی محمەد سەمعان ئاغا و ترسی هەیە تێکەڵاوی لەگەڵ کارەکانی وەزارەتی دەرەوەدا دروست بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چوار کەسایەتی تورکمانی کاندیدن بۆ شوێنگرتنەوەی محەمەد سەمعان ئاغا، پارتی دیموکراتی کوردستانیش نیگەرانە لە پۆستە نوێیەکەی و ترسی هەیە کارەکانی جۆرێک لە تێکەڵاوی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەدا دروست بکات، کە لە لایەن فوئاد حسێنەوە بەڕێوەدەبرێت.

ئاژانسی "شەفەق نیوز" لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە رایگەیاندووە،  ئەو ناوانەی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک خراونەتەڕوو، دیارترینیان ئەحمەد رەمزی کۆپرلوو، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگایە، لەگەڵ سێ کەسایەتی تردا کە سەرجەمیان تورکمانن، لە چوارچێوەی رێککەوتنی سیاسیدا کە جەخت لەسەر ماوەی پۆستی پارێزگار بەدەستی پێکهاتەی تورکمان دەکاتەوە.

وتیشی، ئەو پۆستە وەزارییەی دراوە بە سەمعان ئاغا وەزارەتی دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە، بەڵام ئەم کاندیدکردنە روبەڕوی ناڕەزایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووەتەوە، هۆکاری ناڕەزایەتییەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەگەری تێکەڵاویی لە ئەرک و دەسەڵاتەکاندا لە نێوان وەزارەتی دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە و وەزارەتی دەرەوەی عێراق.

بۆ ئەو مەبەستەش لە ئێستادا گفتوگۆ لە نێوان لایەنی تورکمان و پارتی دیموکراتدا بەڕێوەدەچێت بە مەبەستی تێپەڕاندنی ناکۆکییە پەیوەندیدارەکان بە پۆستە وەزارییەکەوە و گەیشتن بە لێکتێگەیشتن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.