خبر 2021-02-16 06:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوسەرۆکانی یەکێتی ئیدارنەی هێرشە مووشەکیەکەی سەر هەولێر دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوسەرۆکانی یەکێتی لە پەیامەکانیاندا وێڕای ئیدانە کردنی هێرشی مووشەکی بۆسەر هەولێر جەخت دەکەنەوە رێگە نادەین ژیانی هاووڵاتیانمان بخرێتە مەترسییەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش ئەوەی کە 8 مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرا و بریندار بوونی چەند کەسی لێکەوتەو، لاهوور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دوو پەیامی جیادا ئیدانەی ئەو هێرشەیان کرد.

لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تویتێکدا هێرشەکانی سەر هەولێری سەرکۆنە کرد و گوتی: "بەهیچ شێوەیێک رێگە نادەین ژیانی هاووڵاتیانمان بخرێتە مەترسییەوە".

لای خۆیشییەوە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "ئیدانەی ھەر پیلانێک دەکەین کە مەرامی تێکدانی ئارامیی ھەرێمی کوردستانی لەپشتەوە بێت و ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەر گرووپ و تاقمێک کە ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بخەنە مەترسییەوە. بە هیچ شێوەیێکیش رێگەنادەین ئاسایش و ئارامی کۆمەڵانی خەڵک تێکبدرێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.