خبر 2021-02-16 06:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گرووپی سرایا ئەولیائولدەم بەرپرسیارێتی هێرشەکەی هەولێری گرتە ئەستۆ

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گرووپی چەکداریی سرایا ئەولیائولدەم بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە مووشەکییەکانی سەر هەولێر ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سرایا ئەولیائولدەم کە گرووپێکی چەکدارییە ڕایگەیاند، بەسەرکەوتووی توانیویانە کاتژمێر 9:15 خولەکی شەوی دوو شەممە، 24 مووشەک ئاڕاستەی شاری هەولێر بکەن بەدووری حەوت کیلۆمەتر، ئامانجەکەیان پێکاوە و شکستیان بە سیستمی C-RAMی دژە مووشەکی هێناوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن، "زیانی زۆری ماددیان لە کۆگا و فڕۆکەکانی وڵاتانی داگیرکەر داوە و جگە لەوانەش مووشەکەکان چەند بریندارێکی لێکەوتووەتەوە کە سەرجەمیان لە ڕیزی هێزە داگیرکەرەکان بوون".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.