خبر 2021-02-16 06:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرهەم ساڵح: بەئامانج گرتنی هەولێر تاوانێکی تیرۆریستییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆککۆماری عێراق لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی هەولێرەوە رایگەیاند کە بەئامانج گرتنی هەولێر کە قوربانیی لێکەوتەوە پێشهاتێکی مەترسیدارە و تاوانێکی تیرۆریستییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک کۆماری عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردوو پەیامێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند: بەئامانج گرتنی ھەولێر، نموونەی گرژیی و ئاڵۆزیێکی مەترسیدار و کارێکی تیرۆرستانەی تاوانکارانەیە و ئامانجی پەکخستنی ھەوڵە نیشتیمانیەکانە.

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق راشیگەیاند: "ھیچ بژاردەیێکمان نییە جگە لە چڕکردنەوە ھەوڵەکانمان بۆ تێکشکاندن و گەمارۆدانی ھێزی تیرۆرستان و پەکخستن و پووچەڵ کردنەوەی ھەوڵە نەزۆکەکانیان، کە دەخوازن بەھۆیانەوە وڵات بەرەو ئاژاوەگێڕی ببەن".

بەرهەم ساڵح لەپەیامەکەیدا ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەوە جەنگی دەوڵەت و سەروەرییە دژی تیرۆرستان و ھەڵگەڕاوان لە یاسا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.