سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پرسەنامەیێک ئاڕاستەی مەزڵووم کۆبانی دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیێکی ئاڕاستەی مه‌زڵووم كۆبانى، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات کرد بۆ کۆچی دوایی خه‌زنه حاجى حسێنی دایكى.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ مه‌زڵووم كۆبانى، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) نووسیویەتی: "بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانم بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت".
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە خه‌زنه حاجى حسێن، دایكى مه‌زڵووم كۆبانى، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) له ته‌مه‌نى 83 ساڵیدا كۆچى دوایی كرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران