خبر 2021-03-04 11:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێم:

مەسروور بارزانی جەخت لە پشتیگریی تەواو لە دادگاکانی هەرێم دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: مەسروور بارزانی جەخت لە پشتیگریی تەواو لە دادگاکانی هەرێم دەکات بە دوور لە گوشاری سیاسی و حزبی.

کوردپرێس: دوای تۆمەتبار کردنی حکوومەتی هەرێم بۆ دەستوەردان لە دۆسیەی پەرلەمانتار غالب محەممەد لەلایەن هاوسەرۆکی یەکێتییەوە، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: سەرۆکی حکوومەت داوادەکات هیچ کەیسێک پشتگوێ نەخرێت.

جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، هیچ کەیسێک پشتگوێ ناخرێت لەوانە کەیسی تیرۆرکردنی ئامانج بابانی و هاوژین و منداڵەکەی.

هاوکات، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داواش لە هەموو لایەک دەکات، خۆیان نەکەنە جێگرەوەی دادگاکان.

شایانی باسە لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەبارەی دۆسیەی هێرش كردنەسەر غالب محەممەد و ئەو کەسانەی لە هێرشەکە تێوەگلاون لە توویتێکدا رایگەیاند: "دەستیان داوەتە كاروباری دادگا بۆ ئەوەی ئەو سێ كەسە ئازاد بكرێن و كەیسەكە دیزە بە دەرخونە بكرێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.