گەلی ئێران و وڵاتانی دراوسێی باجی شەڕە سەپێندراوەکان دەدەن
تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە چالاکییەکی رۆژی جیهانیی کرێکاران وتی: ئەمڕۆ هۆکاری جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا، هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران، جەنگی دابەشکاریی نێوان هێزە داگیرکەرەکانی سیستمی سەرمایەدارییە. باجەکەی بە ئێمەی گەلان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کورد و تورک و عەرەبی دەدەن.
تا ئێستا چوار لیوای SDF بە فەرمی تێکەڵی وەزارەتی بەرگریی سووریا کراون
سیپان حەمۆ یاریدەدەری وەزیری بەرگریی سووریا رایگەیاند؛ پڕۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ناو وەزارەتی بەرگریی دەستیپێکردووە و تا ئێستا چوار لیوا بە فەرمی تێکەڵ کراون , ئەم چوار لیوایە لە ناوچەکانی کۆبانێ، حەسەکە، قامیشلۆ و دێریک جێگیر کراون.
دوای دوو مانگ گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی کەرکووک دەستی پێکردەوە
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ، بۆ یەکەمجار دەست بە گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکووک کرایەوە. راگەیاندنی فڕۆکەخانەی کەرکووک لەمبارەوە وتی: بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو بەشێوەی رێژەیی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی کەرکووک دەست پێ بکەنەوە.
پرۆسەی چارەسەری پێویستی بە مامەڵەیەکی هەستیارتر هەیە
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە گوتارێکیدا لە کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی ئاکپارتی لە پەرلەمان، ئاماژەی بەوە کرد کە سەرەڕای "هەوڵە تێکدەرانەکان"، ۱۸ مانگ بەسەر دەستپێکی پرۆسەی ئاشتیدا تێپەڕیوە و زۆربەی ئاستەنگەکان تێپەڕێندراون. سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی: "بە پەسندکردنی راپۆرتی کۆمیسیۆنی ئاشتی، گەیشتووینەتە قۆناخێک کە پێویستی بە مامەڵەیەکی هەستیارتر هەیە".
دەوڵەتی تورکیا هەنگاو بۆ پرۆسەی ئاشتی نانێت و داوای ڕادەستبوون دەکات
موراد قەرەیلان، ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا هەنگاوی کۆنکرێتی بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی ئاشتی نانێت و رادەستبوون دەسەپێنێت و زیادی کرد: بە ئاشکرا دیارە کە لەژێر کاریگەری ڕووداوە هەرێمییەکان و هەندێک قۆناغی ناوخۆیی، هێزە بڕیاردەرەکانی پڕۆسەکە، ئەمەیان بە گونجاو زانیوە، بۆیە هەنگاونانیان ڕاوەستاندوە یان دوایان خستووە".گەلی ئێران و وڵاتانی دراوسێی باجی شەڕە سەپێندراوەکان دەدەن
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۱۳ی گوڵانی۱۴۰۴ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
کد مطلب 2795200

نظر شما