خبر 2023-03-09 08:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئیمارات دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سه‌رۆكى ئيمارات، سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9-3-2023 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی شێخ محه‌ممه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سەردانەکەی بۆ ئیمارات دەستپێدەکات.

لەمبارەوە ئه‌حمه‌د ئيبراهيم سه‌عيد زاهرى، كۆنسوڵى گشتيى ئيمارات لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە، بانگهێشتنامەیەکی فەرمی ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کراوە بۆ ئەوەی سەردانی ئیمارات بکات و لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات کۆ بێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.