خبر 2023-03-01 06:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا دەستگیرکردنی ئەندامێکی پەکەکەی لە سلێمانی ڕاگەیاند

بەشی تورکیا- دەزگای میتی تورکیا ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێکیدا لە شاری سلێمانی ئەندامێکی پەکەکەیان دەستگیر کرد و بۆ تورکیا گەڕێندراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی تورکیا (MİT)، بڵاوی کردەوە لە ئۆپەراسیۆنێکیدا لە شاری سلێمانی رەمەزان گونەش ئەندامی پەکەکە/کەجەکەیان دەستگیر کردووە و بردوویانەتەوە بۆ تورکیا.

میدیای تورکیا بڵاوی کردەوە رەمەزان گونەش کە لە ساڵی ٢٠٠٨دا، پەیوەندی کردووە بە پەکەکە/کەجەکە، ماوەی ساڵانێکی زۆرە لە گوندەواری هەکاری، عێراق و سووریا کار بۆ ئەو گرووپە دەکات، دوای ئەوەی بۆ ماوەی نزیکەی ساڵێک چاودێری کرا لە ئۆپەراسیۆنێکی میتدا، دەستگیرکرا و برایەوە بۆ تورکیا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.