کارمه‌ندانى ڕێکخستنى پسوڵه‌ى خۆراک له سلێمانى مانگرتنیان ڕاگه‌یاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کارمه‌ندانى ڕێکخستنى پسوڵه‌ى خۆراک له سلێمانى داواى ئه‌و شایستانه ده‌که‌ن که هاوتاکانیان له پارێزگاکانى تر‌ى عێراق وه‌ری ده‌گرن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کارمه‌ندانى ڕێکخستنى پسوڵه‌ى خۆراکى سلێمانى به په‌یامنێرى شارپرێسیان ڕاگه‌یاندووە: ئه‌و پاره‌یه‌ى که له هاوڵاتیان له کاتى وه‌رگرتنى به‌شه‌خۆراک وه‌رده‌گیرێت، پێشتر مانگانه به‌شێک وه‌ک پاداشت بۆیان خه‌رج ده‌کرا، ئێستا ئه‌م بڕه پاره‌یه ئه‌وانى لێده‌رکراوه.
ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، داواى مافى خۆیان ده‌که‌ن و تا بڕیار نه‌درێت پاداشتیان بۆ خه‌رج بکرێت ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌رکاره‌کانیان.
ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى ڕوویان له‌و فه‌رمانگه‌یه کردبوو بۆ جێبه‌جێ کردنى مامه‌ڵه‌کانیان هیچ مامه‌ڵه‌یه‌کیان بۆ ڕایی ناکرێت.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران