خبر 2022-07-03 15:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فەرماندەیەکی YPG لە هێرشی درۆنەکانی تورکیا گیانی لەدەست دا

بەشی سووریا- لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا یەکێک لە فەرماندەکانی یەپەگە گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، سینەم موسلیم ناسراو بە (مزگین کۆبانێ) فەرماندەی قەسەدە لە ٢ی تەمووزدا لە رەقا لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە چەکهەڵگرەکانی تورکیا گیانی لەدەست دا.

مزگین کۆبانێ لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٠ لە کۆبانێ و لە ڕێکەوتی ٢ی تەمووزی ٢٠٢٢ لە رەقا تیرۆر کرا.

شایانی باسە لەمدواییانەدا تورکیا فەرماندە باڵاکان و بەڕێوەبەرانی ئیدارەی خۆسەری کوردی لە سووریا هەم لە خاکی سووریا و هەم لە عێراق دەکاتە ئامانج لە نوێترینی ئەو هێرشانەشدا فەرهاد شبلی جێگری هاوسەرۆکی بەڕێوەبەریی خۆسەر لە شاری کەلار لە هەرێمی کوردستان تیرۆر کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.