خبر 2022-05-03 06:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بابەشێخی ئێزدییان داوا لە بەغدا-هەولێر دەکات شەڕی چەکداری لە شنگال دوور بخەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بابەشێخی ئێزدییان دەڵێت داوا لە حکوومەتەکانی هەولێر و بەغدا دەکەین چارەسەری بنەڕەتی بۆ کێشەی شنگال بدۆزنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شێخ عەلی شێخ ئیلیاس، بابەشێخی ئێزدییان لە راگەیێندراوێکدا داوا لە لایەنەکان دەکات پەنا ببەنە بەر گفتوگۆ و دەڵێت: "داوا دەکەین شەڕی چەکداریی لە شار و شارۆچکەکان دووربخرێتەوە".

بابەشێخی ئێزدییان هەروەها داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کە شوێنی ئارام بۆ خێزانەکان دابین بکەن."

شایانی باسە شەڕی نێوان هێزەکانی عێراق و یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) کە لە رۆژی یەکشەممەوە دەستیپێکردووە، ترس و دڵەڕاوكێیەکی زۆری لای هاونیشتمانیان لە سنوورەکە دروستکردووە و بەشێکیان ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.