خبر 2022-05-02 05:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق پێگەیشت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمشەو یەكشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مەسعوود بارزانی كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی لە سەرۆكی پارتی دیموکرات كرد و هیوای سەقامگیری و خێر و خۆشی بۆ گەلی كوردستان و برایەتیی نێوان سەرجەم گەلانی عێراق خواست.

هەر لەو پەیوەندییەدا دواپێشهاتە ئەمنییەكان و مووشەكبارانكردنی یەكێك لە پاڵاوگەكانی قەزای خەبات تاوتوێ كرا و سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لەوە كردەوە كە هێزە ئەمنیەكانی عێراق ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بە سزای خۆیان دەگەیەنن و ئەوەشی خستەڕوو كە ئەنجامدانی دەستدرێژی و تاوانی لەمجۆرە ئیرادەی حكوومەتی عێراقی بۆ سەپاندنی قانوون و شكستدانی تیرۆر و تاوانكاری بەهێزتر دەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.