خبر 2022-03-15 17:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: 26ى ئەم مانگە کۆبوونەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێ ئەنجام دەدرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند 26ى ئەم مانگە کۆبوونەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێ ئەنجام دەدرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناوی کاندیدەکانی پۆستی سەرۆککۆماری عێراقی بڵاو کردەوە کە ژمارەیان 45 کاندیدە و لەو ژمارەیەش پێنج کاندیدیان دوورخراونەتەوە.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەدا ناوی کاندیدەکانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردوە، پێنج کاندید لە کێبرکێی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار دوورخرانەوە، یەکێکیان بەهۆی رێکارەکانی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری و ئەوانی تر بەهۆی نەبوونی بڕوانامەی پێویست دوورخراونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.