کاردانەوەی تویتەریی مستەفا کازمی بۆ هێرشەکەی سەر هەولێر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆک وهزیرانی عێراق رایگهیاند، ئەو دەستدرێژییەی شاری هەولێری ئازیزی کردە ئامانج و خەڵکەکەی تۆقاند دەستدرێژییە بۆسەر ئاسایشی گەلەکەمان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستهفا کازمی، سهرۆکی وهزیرانی عێراق لهبارهی هێرشه مووشهکییهکهی سهر ههولێر له تویتێکدا رایگهیاند: "ئەو دەستدرێژییەی شاری هەولێری ئازیزی کردە ئامانج و خەڵکەکەی تۆقاند، دەستدرێژییە بۆسەر ئاسایشی گەلەکەمان، لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی برا بەدواداچوونم کرد".
ئاماژهی بهوهشکردووه، "هێزەکانمان لێکۆڵینەوە لە هێرشەکان دەکەن و بەرەنگاری هەر چەشنە تێکدانێکی ئاسایشی هاووڵاتیان و شارەکانمان دەبینەوە".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران